AP ١٤٠١ خاکەلێوە ٢٠ ١٠:٠٠

ڕوانینێک بۆ سەدەی پێشوو؛

پێنج ڤایرۆسی کوشندەی سەدەی رابردوو

پێنج ڤایرۆسی کوشندەی سەدەی رابردوو

سەدەی ٢١ سەدەی سەرهەڵدانی نەخۆشی نوێ بوو. ڤایرۆسهایەک کە کاریگەرییان لە سەر شێوازی ژیان و سروشت داناوە و کۆتاییان بە ژیانی خەڵکێکی زۆر هێناوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مرۆڤەکان هەزاران ساڵە لە گەڵ ڤایرۆسەکان دژایەتی دەکەن. ڤایرۆسی کۆرۆناش لەوانەیە. هەڵبەت رووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ ڤایرۆسەکان تایبەت بە دوێنێ و ئەمڕۆ نەبووە بەڵکوو مرۆڤەکان دەمێکە قوربانی ڤایرۆسەکانن و ژیانیان کەوتۆتە ژێر کاریگەری ئەوانەوە.

هەندێ جار ڤاکسینی ئەم ڤایرۆسانە بەرهەم هاتووە و خەڵک لە کوشندەترین ڤایرۆسەکان ڕزگار بوون بەڵام سەرەڕای ئەوەش مەرگی هەزاران کەسی بەدواوە بووە.

ئانفڵۆئانزای ئاسیایی

تەشەنەی ڤایرۆسی ئانفڵۆئانزای ئاسیایی لە ساڵی ١٩٥٦ی زایینییەوە دەستی پێ کرد و هەر بەم هۆیەوە لە وڵاتانی چین، سەنگاپوور، هۆنگ کۆنگ و ئەمریکا ٢ ملیۆن کەس گیانیان لە دەست دا کە ٧٠ هەزار کەسیان ئەمریکیی بوون.

وێدەچێ ٢٥٠ ملیۆن تا یەک ملیار کەس تا ساڵی ١٩٨٥ تووشی ئەم نەخۆشییە بووبێتن. زۆربەی قوربانییەکان کەسانی بە تەمەن بوون. ڤایرۆسی ئانفڵۆئانزای ئاسیایی جۆرێک لە ئانفڵۆئانزای باڵندە بوو.

ئێبۆلا

ئەم ڤایرۆسە لە رێگای پێوەندی لە گەڵ خوێنی کەسانی تووشبوو یان ئاژەڵانەوە بڵاو دەبووەوە. ئەم ڤایرۆسە یەکەم جار لە ساڵی ١٩٧٦ی زایینی ناسێندرا و ٣٠٠ کەس تووشی بوون بەڵام دیسانەوە لە ساڵی ٢٠١٤ لە وڵاتی گینە تەشەنەی سەند و لە وڵاتانی دیکەشدا بڵاو بووەوە. لە ساڵی ٢٠١٣ تاکوو ٢٠١٦ و لە کاتی گشتگیربوونەوەی ئەم نەخۆشییە، ٢٢هەزار کەس تووشی بوون و ١١ هەزار کەسیان گیانیان لە دەست دا.

ئەیدز

HIV یان هەمان ڤایرۆسی ئەیدز یەکەم جار لە ساڵی ١٩٧٦ لە کۆنگۆ بینرا. ئێستا ئەم ڤایرۆسە کوشندەترین ڤایرۆسی هەموو جیهانە. تەخمین دەکرێت لە کاتی تەشەنەی ئەم ڤایرۆسەوە تا دەیەی ١٩٨٠، ٣٢ ملیۆن کەس بە هۆی تووش بوون بەم نەخۆشییەوە گیانیان لە دەست داوە.

لووتکەی تەشەنە و تووشبوون بەم ڤایرۆسە ساڵەکانی ٢٠٠٥ تاکوو ٢٠١٢ بوو.

رۆتاڤایرۆس

رۆتاڤایرۆس هۆکاری سەرەکی نەخۆشی منداڵان بوو کە ئێستا دوو ڤاکسین بۆ ئەم نەخۆشییە بەرهەم هاتووە. گەرچی منداڵانی وڵاتە پێشکەوتووەکان زۆر کەم تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن بەڵام تا ئێستاش بکوژێکی جیدی منداڵان دێتە ئەژمار. تەنیا لە ساڵی ٢٠٠٨دا ٤٥٣ هەزار منداڵی ژێر ٥ ساڵ بە هۆی ئەم نەخۆشییەوە گیانیان لە دەست دا.

کۆرۆناڤایرۆس

دواهەمین ڤایرۆسی ئەم سەدەیە، کۆرۆنا ڤایرۆس بوو کە لە ساڵی ٢٠١٩ەوە لە وڵاتی چین سەری هەڵدا و سەرچاوەی ئەم ڤایرۆسە، جۆرێک لە شەمشەمەکوێرە بوو.

ئەم ڤایرۆسەش لە کاتی تەشەنە سەندنییەوە تا ئێستا ٤٧٦ ملیۆن و ٤٨١ هەزر و ٩٣٤ کەسی تووش کردووە کە زیاتر لە ٦ ملیۆن کەسیان گیانیان لە دەست داوە.

News ID 41507

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha